ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئاب تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٣ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٤٤٤ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٥٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٣٥٠ هه‌زار و ٢٧٩ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٠٢ هه‌زار و ٥٢٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٠ هه‌زار و ١٢٥ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەڵام سێ هەزار و ٨٦٨ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان".