وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچیەوە پشوی فەرمی دەبێت لە داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بەڵام خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژی پێنجشه‌ممه 20 ئابی 2020 له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت، بێجگه له‌وانه‌ی كه به پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن.
سبەی پێنجشەممە 1ی موحەڕەمی ساڵی 1442ی کۆچییە و هاوکاتە لەگەڵ سەری ساڵی کۆچی یە.