نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزی و له سەرو ٤٥ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٥ دۆلارو ٤٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٢ دۆلارو ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.
AM:09:41:20/08/2020