لە خۆپیشاندانەکەی شەوی ڕابردووی شارۆچکەی زاخۆ زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" لە خۆپیشاندانەكەی شەوی رابردودا ٥٩ كەس لە خۆپیشاندەران برینداربوون كە برینی سەرجەمیان سوكە و زۆرینەشیان لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەكانە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی" لە نێو بریندارەكاندا تەنها چوار هاوڵاتی هەیە، برینەكانیشیان بەهۆی بەركەوتنی فیشەك و لێدان بووە و لە ئێستاشدا چارەسەری پێویست بۆ هەموویان كراوە".
ئێوارەی دوێنێ لە زاخۆ لە سەر ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل شوفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دژی هاتنی شۆفێرانی تورك بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی.