وەزیری تەندروستی لەگەڵ راگەیاندنی ئاماری کۆرۆنا بڕی پێدانی پارەیەکی بە کارمەندانی تەندروستی ئاشکراکرد



وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤اکاتژێری رابردوودا ٢٤ تووشبوو لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، هەروەها وتیشی سەرۆکی حکومەت بڕیاری لەسەر بڕێک پارە وەک هاندان داوە بە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.


 
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ٣٢٥ کەس لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە. هەروەها وتیشی "٤٨٣ کەس تووشبوون و ٢٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە ( ١٥ لە هەولێر و ٨ لە سلێمانی).

 
 
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە سەرتاسەری هەرێم ٢٢٥ هەزار پشکنین کراوە.

 
 
ژمارە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٢٣هەزار و ٢٠٤ تووشبوو، ٨٤٩ کەس تاوەکو ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ١٣ هەزار و ٣٢٤ کەس چاکبوونەتەوە. 
 


لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە سەرۆکی حكومەت بڕیاری بە خەرجکردنی بڕێک پارەی وەک هاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی داوە.

 


PM:02:30:20/08/2020