شاسوار عەبدولواحید: هەرێم لەسەر لێواری ڕاپەرینێکی ترە، جا ئەمڕۆ بێت یان سبەی

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" توڕەیی خەڵک گەیشتۆتە لوتکە و هەرێم لەسەر لێواری ڕاپەرینێکی ترە، جا ئەمڕۆ بێت یان سبەی". 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" ئەم پەلەقاژێیەی دەسەڵات و ترس لە خەلک و لە میدیا و لە خۆپیشاندان و لەدەنگ هەڵبرین و لە رەخنەی فەیسبوک و لە داواکردنی مافی خۆت، هەموی دەچێتە چوارچێوەی پەلەقاژێی مەرگ و ترسی دەسەڵاتە لە روخانی خۆی". 

ڕاشیگەیاندووە" مژدە بێت کە روخانی ئەم دەسەڵات نزیکە، ئەمڕۆش نەبێت، سبەی هەر دەروخێت، بۆیە خەڵک پێویستە هەمویان پێکەوە بەشدار بن لە خۆپیشاندان و نارەزاێتی". 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردووە: ئەم خۆپیشاندان و داواکردنی مافەیە، کە وادەکات کەسێک یان شارێک هیوا و وزە ببەخشێت بە شارێکی تر، تا لە کۆتاییدا ڕاپەرینی سەرتاسەری لە تەواوی شارەکان دەست پێ دەکات.

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو: بەردەوامی گرنگە و داواکردنی مافی خۆتان گرنگترە، پێویستە هەمو هاوڵاتییان سەرباری جیاوازی بیرکردنەوەیان، هەمویان پێکەوە برژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافی خۆیان بکەن. دەنگی ناڕەزاییتان بگەیەنن بە دونیای دەرەوە و هەمو جیهان.بەردەوامی گرنگە و داواکردنی مافی خۆتان گرنگترە، پێویستە هەموو هاوڵاتییان سەرباری جیاوازی بیرکردنەوەیان، هەمویان پێکەوە برژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافی خۆیان بکەن. دەنگی نارەزاییتان بگەێنن بە دونیای دەرەوە و هەموو جیهان.

PM:10:27:20/08/2020