دەنگی ناڕەزایی دژی لەشکرکێشی تورکیا لە ناو سەرکردایەتی پارتیشدا سەری هەڵدا، ئەدهەم بارزانی هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێم " رسوا " دەکات.
ئەدهەم بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه بوم كه مامۆستا ( خالید عەبدولرەحمان شەمسەدین كانی مەزنێ) له ده‌ڤه‌ری ( به‌رواری باڵا ) به هۆی هێرشی هێزی ئاسمانی توركیا شه‌هید كراوه. ئه‌وه وێرای ده‌یان كه‌سی سڤیلی دیكه‌ی بێ‌تاوان، كه له زاخۆوه تا سلێمانی به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی توركه‌كان شه‌هیدبون."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت "به هیوای ئه‌وه‌ی رێگا له كرداری كوشتن و شه‌هیدكردنی كوڕ و كچانی گه‌له‌كه‌مان بگیرێ، كه بێبه‌زیانه له سه‌ر خاك و وار و وڵاتی خۆیان ئه‌نجامده‌درێ".
لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەدهەم بارزانی دەڵێت "
به‌و هۆیه‌وه له گه‌ڵ رسوا و شه‌رمه‌زاركردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی مامۆستای شه‌هید و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌م"
ئەو ئەندامەی سەرکرددایەتی پارتی کە لەبنەماڵەی بارزانیشە داوا دەکات رێگا لەو هێرشانە بگیرێت و دەڵێت"به هیوای ئه‌وه‌ی رێگا له كرداری كوشتن و شه‌هیدكردنی كوڕ و كچانی گه‌له‌كه‌مان بگیرێ، كه بێبه‌زیانه له سه‌ر خاك و وار و وڵاتی خۆیان ئه‌نجامده‌درێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، یان لایه‌نێك هه‌بێ به‌رگریان لێ بكات."