لە روداوێکی هاتوچۆ لە رێگای نێوان دوکان - سلێمانی، ١٥ هاوڵاتی برینداربوون، برینی ٧ سەختە.
پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی ٢١ی ئاب لەسەر رێگای نێوان سلێمانی - دوکان لە نزیک گوندی تابین، بەهۆی پێکدادانی پاسێک و تیۆتایەک، ١٥ کەس برینداربوون ٧ لە بریندارەکان تەندروستیان ناجێگیرە.
رۆژانی هەینی رێگای نێوان سەیرانگاکان و سەنتەری شارەکان بەهۆی سەیرانکردنەوە قەرەباڵغ دەبێت، ناوبەناو رووداوی هاتوچۆ روودەدات.