ژمارەیەک رۆشنبیر داخستنی نووسینگەکانی NRT لەهەولێر و دهۆک مەحکوم دەکەن

ژمارەیەک رۆشنبیرو رۆژنامەنووس بە توندی داخستنی  نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک و ئازاردانی رۆژنامەنووسەکانی مەحکوم دەکەن.


لەو راگەیاندنەدا هاتووە " ئێمە وەک ژمارەیەک رۆژنامەنوس و نوسەر بە توندی ئیدانەی هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی کەناڵی ئێن ئار تی لە هەولێر و دهۆک دەکەین کە رەفتارێکن دژی  ئازادی رۆژنامەگەری و گەیشتن بە زانیاری و ئەم رەفتارانە هەوڵێکن بۆ بێدەنگکردنی میدیا و ئازادی رادەربرین. 
  
دەقی راگەیەنراوەکە:

 
دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر بەردەوامن لە سەرکوتکردن و پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕین 


ئەمڕۆ  هێزە ئەمنییەکان لە شاری هەولێر چونە سەر نوسینگەی كەناڵی ئێن ئاڕ تی و دایانخست، پێشتریش دەستگیرکردنی پەیامنێران و دەستبەسەرداگرتنی نوسینگەی ئێن ئار تی لە دهۆک. هەروەها پۆلیس هۆشداریان داوەتە كارمەندانی نوسینگەی ئێن ئار تی لە هەولێر، كە بۆیان نییە كار بكەن و لە هەر شوێنێك بەردەوام بن لە كاركردن دەست بە سەر كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكانیاندا دەگرن.


ئێمە وەک ژمارەیەک رۆژنامەنوس و نوسەر بە توندی ئیدانەی هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی کەناڵی ئێن ئار تی لە هەولێر و دهۆک دەکەین کە رەفتارێکن دژی  ئازادی رۆژنامەگەری و گەیشتن بە زانیاری و ئەم رەفتارانە هەوڵێکن بۆ بێدەنگکردنی میدیا و ئازادی رادەربرین. 
  
بۆیە داواکارین هەموو ئەوانەی لەو خۆپیشاندانانەدا دەستگیر کراون ئازاد بکرێن و بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت و نوسینگەی تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی-یش قەرەبو بکریتەوەو ئازاد بن لە روماڵکردنی روداوەکاندا .  دەسەڵات دەست هەڵگرێت لە تۆقاندن و ترساندنی رۆژنامەنوسان و لەناوبردنی دەنگی جیاواز.


رەئوف بێگەرد
شوان محەمەد
ئاسۆس هەردی
سەردار محەمەد
ڕێبین هەردی 
خالید سڵێمان
ئارام سەعید
پەروا عەلی
عەبدولڕەزاق شەریف
هیوا قادر
سیروان غەریب
ئەحمەد حاجی رەشید
خالید عەبدولكەریم 




PM:12:18:21/08/2020