بەهۆی کۆرۆناوە ١١٢ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا
تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١١٢ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢٠٦ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئەمڕۆ ٣٥٤ هه‌زار و ٧٦٤ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٠٥ هه‌زار و ٨٦٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٠ هه‌زار و ٣٧٦ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەڵام سێ هەزار و ٧٩٤ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.
PM:01:14:21/08/2020