لە برادۆست ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا تەقێنرایەوە و ١٠ سەرباز كوژران

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیا تەقێنرایەوە و ١٠ سەربازی توركیا كوژران.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە لە گەرووی "دایلا" لە دەڤەری برادۆست ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە گوندی (شاپان)ی سنوری برادۆست تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵکی ناوچەکە کردوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەیەكی قەزای مێرگەسۆر كراوە.

 

ناحیەی سیدەكان لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچكەی سۆرانە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ١٤٤ كیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە.



PM:02:14:21/08/2020