وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دەوامی رۆژانەی فەرمانبەرانی زیاد کردەوە

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە نوسراوێکدا بڕیاریدا کە دەوامی فەرمانبەرانی سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەی زیاد بكاتەوە.

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ١٩ی ئاب دەرچووە و واژووی فوئاد سدیق سابر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت بە وەکالەت لەسەرە و تێیدا هاتووە" سەبارەت بە شێوازی دەوامکردنی تەواوی فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان و دیوانی وەزارەت، لە یەکشەممەی داهاتوو ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ەوە دەوامی ئاسایی لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی  بەیانی بۆ ٢:٣٠ دەبێت، جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممە کە لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تا ١:٣٠ی نیوەڕۆ دەبێت". 

 

لەو نووسراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا، ئەوەش هاتووە: سەبارەت بە شێوەی دەوامکردن، بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەبێت شێوەی تەناوبەکە لە تەواوی فەرمانگەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ڕێکبخەنەوە، بە جۆرێک بگونجێت کە ئیش و کاری هاوڵاتییان بە باشی  جێبەجێبکەن و دوای نەخەن. 



PM:05:17:21/08/2020