کەرکوک.. برایەك كۆتایی بە ژیانی خوشكەكەی هێنا

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتی پۆلیسێک کۆتایی بەژیانی خوشکەکەی خۆی هێناو هەڵات.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە کەرکوک ڕایگەیاند"  ئەمڕۆ لە گەڕەكی واست لە شاری كەركوك، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ بە ناوی (ش ، ع ، ع) کەپیشەی پۆلیسە دەسڕێژی گوللـەی لە خوشكەكەی كردوە و سێ فیشەكی پێوەناوە و كوشتویەتی و دوای روداوەکەش هەڵاتووە".

 

وتیشی" خوشکەکەی تەمەنی ٤٣ ساڵە و ماوەیەکە لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە".

 


PM:06:45:21/08/2020