خۆپیشاندەران لە بەسرە ئاگریان لە نووسینگەی پەرلەمان بەردا



خۆپیشاندەران کە چەند رۆژێکە بەهۆی کووشتنی چەند چالاوانێکەوە بەردەوامە، ئەمڕۆ ئاگریان لەنووسینگەی پەرلەمانی عێراق لەو شارە گەورەیە بەردا.


هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان لە رێگای غازی فرمێسک رێژەوە هەوڵیان دا خۆپیشاندەران لە نووسینگەی پەرلەمان دوور بخەنەوە، بەڵام نەیانتوانی ئەو کارە بکەن و، خۆپیشاندەران بیناکەیان سووتان.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئەوان بەدوو ئاراستە کاردەکەن، لەلایەکەوە هەوڵدەدات تاوانکاران و بکوژانی خۆپیشاندەران بدۆزنەوەو رادەستی دادگای بکەن، ئاراستەی دووەمیش بەهێزکردنی دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکەیە لە رێگای ژمارەیەک بڕیارەوە لەوانە قەدەغەکردنی چەک هەڵگرتن لەناو ئۆتۆمبیکدا کە مۆڵەتی نەبێت، هەروەها ئەو ئۆتۆمبیلانەی ژمارەی فەرمیان نییە، هەروەها گرتنی هەموو سەرپێچیکارانەو ئەو ڕیوشوێنانەی تر کە هێزە ئەمنییەکان بە هێز و پتەو دەکەن".


لەگەڵ سەفەری کازمی بۆ دەرەوەی وڵات دەستدرێژی بۆ سەر خۆپیشاندەران لە بەسرەو بەغدا روو لە هەڵکشانە، بەرامبەر ئەوانیش خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی رۆژ بەرۆژ بەرفراوان و گەورە دەبن.
 


PM:09:06:21/08/2020