کادیری کۆنی یەکێتی و دیبلۆماتکاری ناسراو د. ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
د. ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی باڵوێزی عێراق و بەرپرسی دیاری یەکێتی ئەمڕۆ هەینی لەوڵاتی سوید بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بامەڕنی پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی و دیبلۆمات و نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه، لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی و پاشان وه‌ک باڵیۆزی عێراق لە سوید و ئیتاڵیا ده‌ست به‌کاربووه، لهکۆنگرە و کۆبوونەوەکانی سۆشیال- ئینتەرناسیۆنال و چەندین کۆربەندی تایبەت بە مەسەلەی کورد نوێنەرایەتی کوردی کردووە.