"ڤاكسینه‌كه هه‌ر ده‌بێت به‌رهه‌م بێت"
لوقمان غه‌فوور
رۆیته‌رز زانیویه‌تی كه به‌رپرسێكی رێكخه‌ری ته‌ندروستی باڵای ئه‌مه‌ریكی كه یارمه‌تیده‌ره بۆ یەکلاکردنەوەی چاره‌نووسی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین دژی كۆڤید-19، ئیداره‌ی تره‌مپ فشار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م بێت بێئه‌وه‌ی ره‌چاوی سه‌لامه‌تی و پڕ ته‌ندروستی ڤاكسینه‌كه بكه‌ن.
بیته‌ر ماركس به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی بایۆلۆژیای سه‌ر به ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له لێدوانێكیدا بۆ رۆیته‌رز، ئه‌و ترسه‌ی ره‌تكرده‌وه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی جێهێشتووه. هه‌روه‌ها به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ش، كۆتایی هه‌فته‌ی پێشووش له كۆنفرانسێكدا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌رپرسانی حكومی و به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكردن له‌بواری ده‌رمان و ئه‌كادیمییه‌كان كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڤاكسین كه په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی رێكیخستووه.
كاتێك ماركس په‌یوه‌ندی به رۆیته‌رزه‌وه كرد جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه زانایان و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ئه‌ندامانی نوێنه‌ران نائارامن له‌وه‌ی كه ئیداره‌ی تره‌مپ فشار بخه‌نه سه‌ر ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڤاكسین دژی كۆڤید-19 به‌رهه‌مبهێنرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر داتاكانی تاقیكردنه‌وه لێنۆرگه‌ییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كاریان له‌سه‌ر نه‌كرابێت و كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كردبێت.
ماركس وتی: "" هیچ فشارێكی سیاسی نییه، ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان به‌رێگه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو و رێنمایی زانستی كارده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێویست بێت گۆڕانی تێدا ده‌كه‌ین". وتیشی: "ئێمه ناتوانین بێ هه‌ڵوێست بین له‌به‌رده‌میدا و ته‌نیا سه‌یركه‌ر بین كه ببینین تێڕوانینێكی سه‌لامه‌ت نییه و كاریگه‌ری نییه".
ماركس ده‌ڵێت: "تۆ پێویسته بڕیار بده‌یت له‌كاتی بوونی هێڵی سووردا و بڵێی ئه‌مه هێڵی سووره". وتیشی: "به دڵنیایی ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه ئه‌گه‌ر بزانم وایه و بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كه‌م ئه‌مه هه‌ڵه‌یه".
باسی له‌وه‌كرد كه ده‌شێت كه‌سێك بۆ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌لامه‌ت بێت.
مایكل كابۆتۆ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كاروباری گشتی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری مرۆیی كه سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان و په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ده‌كات، ده‌ڵێت: ئامانجی حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسینه‌كه‌یه به‌ر له هاتنی 2012.
كابۆتۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ی به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له ژێر فشاری سیاسی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، ده‌ڵێت: "ئه‌مه له‌قكردنی باوه‌ڕبوونه به سیستمی ته‌ندروستی گشتی". وتیشی: "هه‌رگیز هیچ كه‌سێك له ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان پێشوازی له‌وه ناكات و رێگه‌ش به فشاری نابه‌جێ ناده‌ین".
به‌پێی رای میدیا، تێكڕای پاڵپشتی بۆ تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه له‌ئاكامی مردنی 173 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس و تووشبوونی زیاتر له 5 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، بۆیه ئیداره‌كه له كێبڕكێدایه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینێك کە ببێته كاردانه‌وه‌ی به‌جێ بۆ ئیداره‌كه.
له‌كۆتایی مانگی ته‌مموزدا، تره‌مپ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ڤاكسینه‌كه ئاماده‌ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنی 3ی نۆڤێمبه‌ر.
رۆژی 20ی ئاب، ستیڤن هان كۆمیسیاری ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان، وتی: له ژێر چاودێری بیته‌ر ماركس به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی بایۆلۆژیای سه‌ر به ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان، چاودێری وردی زانایانی ئاژانسی تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆڤید-19، ده‌كرێت و داتاكان فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی فۆوچی پسپۆری نه‌خۆشییه بڵاو و درمه‌كان، ده‌ڵێت: "ئیعتیباری سیاسی هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر بڕیاردان له‌به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆڤید-19".
AM:09:08:22/08/2020