بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ٢٣ ملیۆن و ١٢٠ هەزار حاڵەت، گیان لەدەستدانیش ٨٠٠ هەزار كەسی تێپەڕكردووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٩٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨٠٣ هەزارو ٢١٣ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٥ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٢١٨ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا پێنج ملیۆن و ٧٩٦ هەزارو ٧٢٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە ریزبەندی دووەمیشدا وڵاتی بەرازیل دێت كە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٥١٣ هەزار كەس تووشبووە و هیندستانیش لە پلەی سێهەمدایە كە نزیكی سێ ملیۆن تووشبووی هەیە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.