لە هەولێر شانەیەكی داعش دەستگیردەكرێت

شانەیەکى نوستووى داعش لە هەولێر دەستگیر دەکرێت، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیش رایدەگەیەنێت" دوێنێ دژە تیرۆری کوردستان چالاکیەکەیان بە پشتیوانى هێزى هاوپەیمانان ئەنجامدا". 

 

مایڵز كاگینز، وته‌بێژی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، له‌ رۆژی 20ی ئاب، تیمێكی نمونه‌یی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆری كوردستان به‌ پشتیوانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانی شانه‌یه‌كی نوستوی داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیربكه‌ن. 

وتیشی" ئێمه‌ به‌هێزین پێكه‌وه‌، بژی كوردستان شكست بۆ داعش".



AM:09:49:22/08/2020