کازمی داوایەک ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات
"هەفتەی داهاتوو وەرن بۆ بەغداد بۆ كۆبونەوە"

سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن ڕایدەگەیەنێت" دانوستانەکان لەگەڵ هەرێم بەردەوام دەبێت و ناوبراویش بانگهێشتی كردوون تاكو هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان دەستپێبكاتەوە".

 

فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سوپاسی شاندەكەی كردووە و بۆ ئامادەبوون و پشتگیریكردنیان لە دانوستانەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بوارە جیاوازەكان و داواشی كرد بەردەوام بین لە بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی لەو یەك دوو ڕۆژە دراون". 

وتیشی" كازمی پێیوتین كێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێدەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بكەین، زۆر گرنگە هەفتەی داهاتوو بێن و لە بەغدا ئامادەبن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە دانوستانەكان بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان". 

 

ئاشكراشیكرد، گفتوگۆكانمان لەگەڵ كازمی و بەرپرسانی ئەمریكا زۆر ئەرێنی بوون و زۆر دڵخۆش بووین بەو سەردان و كۆبوونەوانە.

 



PM:02:00:22/08/2020