تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢٨ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٢٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٣٥٦ هه‌زار و ٧٩٢ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنابوون و ٣٠٧ هه‌زار و ٧٠٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٠ هه‌زار و ٥٠٢ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەڵام سێ هەزار و ٨٥٠ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردان".