شەپۆلێكی باران بارین و ڕەشەبا و خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت" كه‌ له‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی‌ باران و هه‌وره‌ برووسكه‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گرێته‌وه‌".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتێكی تایبەتدا رایگەیاند" لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی باشووری  رۆژئاوای هەرێم کە پێش بینی دەکرێت شەپۆڵێکی کورت خایەن لەتاوەباران و بروسکە  لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی هەرێم ببارێت".

 

ڕاشیگەیاند" ئەگەری بەرز بوونەوەی خێرایی با  و تۆز خۆڵ هەیە زیاتر لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، کاریگەری ئەم نزمە پەستانە ئێوارەی رۆژی یەک شەممە 23-8-2020 کۆتایی دێت".



PM:06:15:22/08/2020