زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە کەرکوک چاکبوونەوە

تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٧ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا چوار کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٤٢ هاوڵاتی دیکەش کە هەڵگری پەتاکە بوون چاکبوونەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە". 

زیاد خەڵەف لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی" تا ئێستا كۆی تووشبووان لە پارێزگای کەرکوک گەیشتوەتە هەشت هەزار و ٢١٨ حاڵەت و ٣٥٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا چوار هەزارو ٨٢٠ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی سەدا ٥٩ی کۆی تووشبووان". 

PM:07:04:22/08/2020