٢٤ پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان لەباەرەی لێبڕینی داوای بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەکەن.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند" ئێمە دەمانەوێت بزانین حکومەت پاڵپشت بەچی دەقێکی یاسایی مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت و ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی پێشوو دووبارە بووەوە، داوامانكردووە كە سەرۆکی حکومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بە مەبەستی پرساندن بێنە پەرلەمان".
ڕوونیشیكردەوە: كە ٢٤ پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی یەكێتی، كۆمەڵ، گۆڕان، یەكگرتوو، ئازادی و سەربەخۆكان واژۆیان لەسەر یاداشتەكە كردووە.