پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەماڵێك كردبوو و هەڵاتبوو".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، زانیاری پێگەیشت، كە لە گەڕەكی گردە بڕاوەكەی سەرچنار لە شاری سلێمانی دوو جار تەقە لەماڵێك كراوە و تۆمەتبار هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.
پۆلیسی سلێمانی راشیگهیاندووە" دوای بهدواداچون لێكۆڵینهوه و ڕاپۆرتی تیمی بهشی پۆلیسی بهڵگهی تاوان توانرا له ماوهیهكی كهمدا تۆمهتبار بهناوی (ش ، ر ، م) كه لهدایكبوی ساڵی ١٩٩٣ كه خۆی له گهڕهكی سهرچنار شاردبووهوه دهستگیركرا".
ئاشكراشی كردووە: تۆمەتبار ٢٨ فیشەكی ناوە بە ماڵی سكاڵاكارانەوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەكەكەیدا، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.