ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئاب لە گەڕەكی قادسیەی كەركووك تەقینەوەیەك ڕووی دا.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکوک لەناو خێمەیەکی شیعەکان تەقییەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە پێنج کەس برینداربوون و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنى شارەكە.
هاوکات لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوەکە و ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه.