ئەو هۆکارە زانستیانەی بەهۆیە ئافرەت لە سێکسکردن دوور دەکەوێتەوە

کۆمەڵێک هۆکاری زانستی دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی کۆمەڵایەتی خێزانی، یەکێک لەو هۆکارانە دوورکەوتنەوەی ئافرەتانە لە ژیانی هاوسەرێتیدا لە سێکسکردن.
گرنگترین ئەو هۆکارانەی ئافرەتان دوور دەکەونەوە لە سێکسکردن ئەمانەن: 

 
1-بەکارھێنانی حەبی دژە دووگیانی ھۆکارێکی دییە کە خانمان لەرووی سێکسیەوە لاواز دەکات. پێویستە پێش بەکارھێنانی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان بەکاری بھێنیت تاوەکو زیانی لێ نەکەوێتەوە. ئاخر حەبی دژە دووگیانی رێژەی تستۆستیرۆنی ئازاد لە لاشە کەم دەکاتەوە، کە بەرپرستە لە ھاندانی حەزی سێکسی لای خانمان. 


2-گرفتی وشکیی زێی ئافرەت، ئەمەش وادەکات لەکاتی کرداری سێکسیدا بسوتێتەوە و بۆ ئازارەکەی وا بکات چێژ لە جوتبوونەکە نەبینێت. خانمان دەتوانن بۆ چارەسەری ئەم گرفتە نەرمکردنەوەی کە بە سلیکۆن درستکراوە، بەکار بھێنن. پزیشکە پسپۆڕەکانی ئەم بوارە شارەزای ئەو جۆرە چارەسارەن و دەتوانن ئاگادارت بکەنەوە. 


3-بەبەردەوامی سێکسکردن بەبێ گۆڕینی شوێن و شێواز، وردە وردە شەیدایی و حەز لای خانمان کەم دەکاتەوە، بۆیە گۆڕانکاری لە شێوەجوڵەکان و جێگا و ھەر گۆڕانکاریەکی دی، بەقازانج بۆ ھەردوولا دەشکێتەوە. : ھەستکردن بە خەمۆکی و بێزاری، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە لای خانمان، پێویستە سەرەتا سەردانی پزیشک بکەیت کە دەتوانێ رێنماییت و یەکێک لەو دەرمانانەت بۆ پێشنیاز بکات و بگەڕێیتەوە سەر دۆخی جاران. 


4-زێدەڕۆیی لە خواردنەوە کھولیەکان، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە. پێویستە خانمان بزانن رێژەی دیاریکراوی خۆیان چەندە و ھەرگیز لەو رێژەیە لانەدەن کە دەبێتە ھۆی مەستبوون و دواتر کاردانەوە لەسەر زۆر لایەنی دی، لەوانە کەمبوونەوەی ھەستی سێکسی. 


5-ھەست نەکردن بە ورژاندنی سێکسی و ئارامی، ئەمەش بە وەرزشکردن و مەشقی بەردەوام متمانەی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە بە لاشەت، لەلایەکی دیش وا دەکات ھۆڕمۆنی تستۆستیرۆن زیاتر بڕێژێت.   


6-ئازار لەکاتی سێکسکردندا، لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بە بواری ئافرەتان ژنان بکەیت، تا ھۆکارەکانی ئەو ھەستکردن بە ئازارەت بۆ دیاری بکات. ئەگەر ھەر بەردەوام بوویت، پێویستە بچیتە لای پسپۆڕی بواری سێکسۆلۆژی و چارەی گونجاوت بۆ دابنێت.

 


PM:08:38:23/08/2020