نەیزەکێک بەر زەوی دەکەوێت

ئاژانسی ( ناسا ) رایگەیاند " نەیزەکێک بەرەو زەوی دەێت و پێشبینی دەکرێت لە مانگی تشرینی دووەمدا بەر زەوی بکەوێت".

 
ناسا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو نەیزەکە کەناوی ( vp12018 ) ە لە زەوی نزیک دەبێتەوە لە ٢ ی تشرینی دووەم و، یەک رۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەر زەوی دەکەوێت.


ئەو ئاژانسە دەڵێت " سێ ئەگەر هەیە، بەڵام بەپێی ٢١ پرۆسەی چاودێریکردن بۆ ماوەی ١٣ رۆژ، بە دووری دەزانێت بەر زەوی بکەوێت" ( وەک تۆڕی هەواڵی سێ ئێن ئێن ئەمەریکی ئاماژەی بۆ دەکات).

 
سانا باس لەوە دەکات کە لەبەر بچووکی ئەگەر بەر زەویش بکەوێت مەترسیدار نابێت، کە تیرەکەی ٠،٠٠٢ کیلۆمەترە، واتە ٦،٥ پێیە.

 
دەربارەی ئەگەری بەرکەوتنی نەیزەکەکە بە زەوی ٠،٤١ بەپێی پیشبینی ناسا.


ئەو نەیزکە مەترسی لەسەر زەوی دروست ناکات و لەگەڵ بەرکەوتنی بە بەرگە هەوای زەوی نامێنێت، ئەگەر بەو ئاراستەی راستەخۆ بەرەو زەوی بێت.

 


AM:12:24:24/08/2020