دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان
تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ٢٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو ١٦ ملیۆن كەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٥١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨١٢ هەزارو ٥٢٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٦ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٥٦ توشبوو چاکبونەتەوە.
بهگوێرهی داتاسهنتهری جیهانی، زۆرترین ژمارهی توشبووانی كۆرۆنا لهسهر ئاستی جیهاندا له ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا تۆماركراوه، تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٨٧٤ هەزار و ١٤٦ كەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.
AM:09:32:24/08/2020