وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری، چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە چاکسازی و رێکخستنی باج لە هەرێم دەرکرد.

 

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی لەسەرە تێیدا هاتووە، وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە کە تایبەتن بە چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستاندا:

 

*هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.

 

* لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.

 

* گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاکو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.



PM:12:35:24/08/2020