مەترسییەکی بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا بە بەردەوامی ئاشکرا دەبێت


ڤیاگرا دەرمانێکە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، بەڵام چەند لێکۆڵینەوەیەک لەسەری ئەنجامدراوە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی  ڕەنگەکان لەبیناییدا، واتە کەسی بەکارهێنەر ناتوانێت بەجوانی ڕەنگەکان بناسێتەوە. 
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە قوتابخانەی پزیشکی ئیکهان ئەنجامدراوە  گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەکار هێنانی ڤیاگرا بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لەناوبردنی  سوڕی بینایی  چاو.

 لێکۆڵینەوەکە هەروەها باس لەوەدەکات بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر مەترسیدارەو پێویستە کەسانی بەکارهێنەر ئاگادار بن.
 لێکۆڵینەوەکە لە کەسانی تەمەن ۳۱ ساڵدا ئەنجام دراوە  بەکارهێنەران لەماوەی دوو ڕۆژدا ڕەنگی بیناییان گۆڕاوە.

وە: هە - ف

 سەرچاوە: .medicalnewstoday.com
 


PM:03:19:24/08/2020