فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری کارەبای عێراق دەردەچێت

ئەمرۆ دوو شەممە دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لوئەی خەتیب وەزیری پێشوی کارەبای عێراق و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی وەزارەتەکە دەرکرد.


لە بەیاننامەیەکدا دەستەی دەست پاکی رایگەیاند، ئەنجامی لێکۆینەوەکانیان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ لوئەی خەتیب، وەزیری پێشوی کارەبای عێراق و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی وەزارەتەکە دەرکردووە.


وەزارەتی داد فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەنێرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ جێبەجێکردن و هاتوچۆشیان لێ قەدەغەدەکات.




لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ فەرمانی دادگا کراوە کە بە پشتبەستنە بە مادەی (٣٤٠) لە یاسای سزادانی عێراقی و سەفەرکردنی دەرەوەی وڵاتیشیان لێ قەدەغە دەکات.


لە دۆسیەکەدا باس ئاشکرا کراوە کە ئەو وەزیرە بەبڕی ٣٤ ملیار دیناری عێراقی لە مانگێکدا زیانی بە بودجەی وەزارەتەکە گەیاندووە.
 


PM:04:03:24/08/2020