ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای تۆمار کرد

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، لە کۆی ٤٩٢٨ پشکنین کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ گومانلێکراوان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٦٧٧ پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١٨ کەسیش گیانی لە دەستداوە، ٣١٢ کەسیش چاکبوونەتەوە. 

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID19  ژمارە (١٨١): 

 

١. کەرەنتین:  (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
١٠٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.
٢. پشکنین:  (٤٩٢٨ پشکنینی نوێ) 
(١٥٨٥ هەولێر)، (٥٦٢ سلێمانی، ١٦٤ گەرمیان)، (٢٥٦٧ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو:  (٦٧٧ تووشبووی نوێ)
(٣٤٣ هەولێر)
(٩١ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٩٤ دهۆك)
(١٦ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون:  (٣١٢ چاکبوون)
(٢٢٦ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٤١ گەرمیان)
(١٨ هەڵەبجە)
٥. مردن:  (١٨ مردن)
(٦ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)
پشکنین ٢٨٦٣٦٢ (١١٧٦٥٤ هەولێر، ٨٣٤٥٨ سلێمانی، ٨٢٥٥٠ دهۆك، ٢٧٠٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٥٩٢٩ (١٠٦٠٦ هەولێر، ١١١٩٤ سلێمانی، ٣٣٢٥ دهۆك، ٨٠٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٤٩٤ (٦٠٦٩ هەولێر، ٧٧٦٢ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٢١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٨٧ (٤١٩٢ هەولێر، ٢٨٧٦ سلێمانی، ٢٣٥٢ دهۆك، ٦٧ هەڵەبجە)
مردن ٩٤٨ (٣٤٥ هەولێر، ٥٥٦ سلێمانی، ٣١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٥ی ئاب ٢٠٢٠



PM:03:30:25/08/2020