سەرۆکی پارتی چارەسەری تورکی تووشی کۆرۆنا دەبێت

وەزیری پێشووی ئابوری تورکیا و سەرۆک پارتی چارەسەر، عەلی باباجان دوێنی سێ شەممە رایگەیاند کە تووشی کۆرۆنا بووە.


عەلی باباجان کە بە ئۆپۆپزسیۆنێکی سەرسەختی ئۆردوغان ناسراوە، تەمەنی ٥٣ ساڵەو لە سەرەتای حوکمڕانی ئۆردوغاندا جێگری سەرۆک وەزیرانیش بووە، دوێنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاند.  

 
عەلی باباجان نووسیوویەتی کە باری تەندروستی باشەو لە ماڵەوە دەمێنێتەوە لەگەڵ خێزانەکەی.

 


AM:09:53:26/08/2020