لە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی شەنگال دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا



لە بۆردومانی شەوی رابردووی گوندێکی ناوچەی شەنگال دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.




شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای کرد کاتژمێر ٧ی  ئێوارەی شەوی رابردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بواری ئاسمانی عێراقیان بەزاندو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پیکابیان لە گوندی (بهراڤا)ی سەربە کۆمەڵگەی خانسۆر لە ناحیەی شمال-ی قەزای شەنگال کردە ئامانج.

 


شانەی راگەیاندن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو بۆردومانەدا دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەرنەکەوتووەو رزگاری بووە.

 


دەربارەی بۆردومانی ناوچەیەکی تر لە شەنگال، شانەی راگەیاندن ئەوەش دەخاتەڕوو فڕۆکەکانی تورکیا شوێنێکیان لە گوندی (بارە)ی سەربە خانسۆر کردۆتە ئامانج.

 


تا ئێستا زیانی تەواوی ئەو هێرشانە نەزانراوە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لەدوای هێرشەکەوە هیچ راگەیاندنێکیان بڵاونەکردۆتەوە.

 


AM:11:11:26/08/2020