لە ئێران ژمارەی گیانیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ٢١ هەزار كەسی تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئاب تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ٢١ هەزار کەس". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢٤٣ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٣٦٥ هه‌زار و ٦٠٦ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣١٤ هه‌زار و ٨٧٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٢١ هه‌زار و ٢٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بەڵام سێ هەزار و ٨٣١ کەسیش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان". 

PM:03:21:26/08/2020