لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی كەركوك پێنج بڕیاری نوێی دەركرد تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ و دەوامی فەرمانگە حکومییەکان، کە لەم بڕیارانەی خوارەوە پێکهاتوون:
یەکەم: پشووی پێنجشەممەی فەرمانگەکانی کەرکووک هەڵدەوەشێتەوە.
دووەم: دەوامی فەرمانبەران لە 1/9/2020 بە رێژەی 50٪ دەبێت، بەهۆی پێویستی تەواوکردنی کاری فەرمانگەکانی دەوڵەت و خێرا راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان
سێیەم: دەوامی سەرۆک بەش و هۆبەکان 100٪ دەبێت.
چوارەم: رۆژانی هەینی و شەممە رێکارەکانی قەدەخەی گشتی پیادەدەکرێن.
پێنجەم: بەردەوامیدان بە رێگر لە گردبوونەوە و کۆبوونەوەکان و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی و تەندروستی و سەلامەتی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک دەردەچن، لەگەڵ قەدەخەی هاتنی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە بۆ کەرکووک تەنیا بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت.