پارێزگاری هەولێر موه‌لیدە ئەهلییەکانی بۆ گشت پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی لە پارێزگاکە پابەندکرد بە کەمکردنەوەی کرێی کارەبای موهلیدەکانیان.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە نوسراوێکدا باسی لەوەکردووە" ئاماژە بە فەرمانی کارگێڕیمان ژمارە 1280 لە ڕێکەوتی 2020/5/20 وە هەروەها نووسراومان ژمارە 1492 لە ڕێکەوتی 2020/7/2 سەبارەت بە نرخی کارەبای مۆلیدەکان کە لە بڕیارەکەدا هاتوە بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبون لە شاری هەولێر، پێتان ڕادەگەیەنین کە ئەم نرخە شوێنی بازرگان‌یش دەگرێتەوە کە لە ناو پڕۆژەکان هەن".
له نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاردا دووپات كراوه‌ته‌وه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه و دواییش ناچار ده‌بین به‌پێی ڕێنماییەكان خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كه بده‌ینه ته‌نده‌رینگ.