توشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتە ٤٢٥ كەس

حاڵەتێکی نوێی مردن و ٣١ تووشبووی تری كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ٣١ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران".

 

وتیشی" هەڵگرێکى دیکەى ڤایرۆسەکە کە پیاوێکى تەمەن ٥٨ ساڵى دانیشتوى دێرکە گیانیلەوەستداوە".

 

ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٤٢٥ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٧ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٧٥ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

 


PM:07:00:26/08/2020