باوکی مێسی لەبەریتانیایە بۆ یەکلاییکردنەوەی چوونی مێسی بۆ یانەی مانجستەر سیتی

رۆژێک دوای راگەیاندنی کە لە بەرشلۆنە دەڕوات، ئێستا باوکی مێسی لە بەریتانیایە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی مانجێستەر سیتی.

 
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن باوکی مێسی لە بەریتانیایە تا گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ مانجێستەر سیتی بکات.

 
ئێستا ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەژێر فشارێکی زۆر گەورەدایە و جەماوەرەکەی داوای وازهێنانیان لێدەکەن، لە ئەنجامی ئەوەی مێسی رایگەیاند کە لەیانەکە دەڕوات.لە ئێستاشدا جگە مانجیستەر سیتی هەریەک لە ئینتەرمیلان و پاریس سان جێرمان ئامادەن مێسی بۆ یانەکەیان بکڕن.

 

میدیاکان باس لەوە دەکەم کە مێسی ٣٣ ساڵە جارێکی تر لەگەڵ راهێنەرە ناودارەکەی جوسیب گۆردیلا کۆدەبێتەوە کە چەندان ساڵ پێکەوە کاریان کردووەو ئەو دەمە بەرشلۆنە بە رەکەبار بووە.




PM:08:38:26/08/2020