ئاسایشی سلێمانی: حەوت كەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر سزادران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" حەوت كەس كە بازرگانی و بەكارهێنەری مادی هۆشبەربوون سزادران". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانمان توانیان لە ڕۆژانی‌ 18ی ئایاری 2019 تا 24ی شوباتی 2020، بە بڕیاری‌ دادوەر لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ حەوت كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی‌ (14 موخەدەرات) لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ سلێمانی‌ /2، لە ڕۆژانی‌ 17 تا 26ی ئاب، سزادران بەم شێوەیەی‌ لای‌ خوارەوە: 

1- (أ، أ، ر) لە دایك بوی‌ ساڵی‌ 1996 رەگەزی‌ ( نێر) ، پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

2 -( م، ت، ف) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1993 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

3- (د، د، م) لە دایكبووی‌ ساڵی‌ 1999 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

4- (ی، ع، ح) لەدایك بوی‌ ساڵی‌ 1981 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ هەشت مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

5- ( أ، ح، ح) لەدایك بووی‌ ساڵی‌ 1992 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

6- (أ، ع، س) لەدایك بوی‌ ساڵی‌ 1966 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

7- ( م، س، م) لەدایك بوی‌ ساڵی‌ 2001 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

PM:01:39:27/08/2020