بومەلەرزەیەک ئیدارەی راپەڕینی هەژاند

بومەلەرزەیەک دەڤەری راپەڕینی هەژاند و لە چەند ناوچەیەکی تری هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستی پێکرا.
 

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٢:١٣ دەقیقەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی ئابی٢٠٢٠ لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە بوومەلەرزەیەک ڕوویدا.

بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٣.٥ پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر، هاوكات ١٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی قەڵادزێووە دوور بووە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە لە رانیە و چەند ناوچەیەکی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان هەستی پێکراوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە.

 

 

 


PM:02:54:27/08/2020