وەزیری دەرەوەی سعودیە لە عیراقە

وه‌زیری‌ دەرەوەی سعودیە بەسەردانێک گه‌یشته‌ بەغدای پایته‌ختی‌ عێراق و له‌لایه‌ن سەرۆک وەزیران عێراق پێشوازی‌ لێ‌ كرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، پاشینوەڕۆی ئەمڕۆ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە شاری بەغدا، پاشان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیارشە لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی عێراق پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی تاوتوێ بكەن.

 

ماوەیەک لەمەوبەر بڕیاربوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە یەکەم سەردانیدا سەردانی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی شا سەلمان پاشای سعودیەوە سەردانەکە ئەنجامنەدرا.

 

هاوکات ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سەردانەكەی سعودیە هەر لە بەرنامەی كاری سەرۆك وەزیرانی عیراقدایە". 

 

 هەر ئەمڕۆ فلۆرەنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ مستەفا كازمی تاووتوێی بارودۆخی ئاسایشی عیراق و ناوچەكە و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كراوە، هەروەها پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە لایەن شۆرش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم پێشوازی لێكرا، کە بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای هه‌ێم كۆبێته‌وه‌ و گفتوگۆ لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بكرێت.

 
 
 



PM:06:02:27/08/2020