ئاڵا تاڵەبانی تووشی كۆرۆنا بوو

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پەرلەمانتاری عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

 

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانتاری عێراق لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەغدا پكشنینی ئەنجامداوەو دەركەوتوە كە توشی كۆرۆنا بووە. 

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی راشیگەیاندووە" لەسەر هەمومان نوسراوە كە ئەم ئازارە بچێژین و بە دڵنیاییەوە پێكەوە تێیدەپەڕێنین و بە بەهێزتر دەگەڕێینەوە".

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی حکومەتی هەرێم، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ٢٦ هەزار و ٨٠١ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٦ هەزار و ٢٤٣ هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و ٩٨١ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:07:57:27/08/2020