ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆكی هەرێم و وەزیری بەرگری فەڕەنسا بڵاوکرایەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" تاوەکو ئێستاش هەرێمی کوردستان پێویستی بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە".

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فلۆرێنس پاری، وەزیری دەرەوەی فرەنسا رایگەیاند" سەردانی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەکاتێکی هەستیاردایە کە تاوەکو ئێستاش عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پشتگیری و پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییە، هەروەک پێویستیشمان بە پشتیوانی سیاسی و ئابورییە".

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەکاتی شەڕی داعشیش وێڕای پشتگیر و هاوکاری سەربازی و ئەمنی، یارمەتی مرۆیشی پێکەش بە ئاوارە و پەنابەران لە هەمو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەکان کرد، بەتایبەت پشتگیریان بۆ خوشک و برایانی مەسیحی و ئێزدی، هەرێمی کوردستانیش پەرۆشی پەرەپێدانی زیاترە لەگەڵ فەرەنسا و دەرگای هەرێم بۆ کۆمپانیا فرەنسیەکان لەسەر پشتە.

 

هاوكات فلۆرەنس پارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند" سەردانەكەی بۆ پاڵپشتیی عێراق و هەرێمی كوردستانە و جەختیكردەوە كە شانازی بەوەوە دەكەن لەگەڵ پێشمەرگە شەڕی داعش دەكەن". 

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە هەولێر پێشوازی لێكرا.



PM:08:11:27/08/2020