عێراق.. ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو کرایە پشووی فەرمی

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی رۆژی عاشورا پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان راگەیاند.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی ئاب ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  لە نوسراوێکدا کە دانەیەکی دەست "سپی" کەوتووە بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی ١٠ی مانگی موحرەمی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچی (رۆژی عاشورا)، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ٣٠ی ئاب پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتدا.

 

ڕۆژی عاشورا ‬دەکەوێتە ‬دەییەمین ‬رۆژی ‬مانگی ‬موحەڕەم ‬کە ‬یەکەم ‬مانگی ‬رۆژ ‬ژمێری ‬هیجرییە، ٣٠ی ئاب پێشبینی دەکرێت بە دەیان هەزار شوێنکەوتووی ئاینزای شیعە بەشداری لە رۆژی عاشورادا بکەن کە لە پارێزگای کەربەلا لە عێراق بەڕێوەبچێت، ئەو رۆژە بۆ شیعەکان رۆژی ماتەم گێڕانە بەهۆی یادکردنەوەی "شەهیدبونی ئیمام حسێن" لە ١٠ی موحەڕەم، لە ‬مانگی ‬موحەڕەمدا ‬پەرستشی ‬رۆژوو ‬گرتنیش ‬ئەنجام ‬دەدرێت.‬



PM:10:19:27/08/2020