بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و باری تەندروستی جێگیرە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە، وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردوە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم".
راشیگەیاندووە" داواکارم لەھەمووان پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان".
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتیشی" دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک".
١١ی ئەم مانگەش لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژیش ئاشکرایکرد، کۆرۆنای پەڕاندوە و بەتەواوی چاکبوەتەوە.