بانکی ناوەندی عێراق دەستەبەسەر ماڵ‌وموڵکی ٩ بەرپرسی عێراقدا دەگرێت

لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانەی دەزگا دارایی و چاودێرییەکانی عێراق بۆ سنور دانانێک دژی گەندەڵی دەیگرنەبەر، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ماڵو موڵکی ٩ بەرپرس رادەگەیەنێت.



بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێگای بانکی ناوەندی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، داوا دەکات دەستبەسەر ماڵوموڵکی ٩ بەرپرسی عێراقی بگیرێت، لە نێویاندا ( حاچم ئەلحەسەنی ) سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان و چەند پەرلەمانتار و سەرۆکی دەزگای وەبەرهەمهێنان.

 
نوسراوەكەی وەزیری دارایی عێرا لە رۆژی ٨ ی تەمووزی ٢٠٢٠ ئاراستەی بانكی ناوەندی كراوە و لە رۆژی ٢٨ ی ئاب بانكی ناوەندی ئاماژەی بە نوسراوەكەی وەزیری دارایی كردووە بڕیاریداوە دەستبەسەر موڵك و ماڵی ئەو بەرپرسانەدا بگرێت كە ناو ناونیشانی تەواویانی تێدایە.



لەنێو ئەو ناوانەدا چەند پەرلەمانتار و پارێزگاری كەربەلا و چەند کەسایەتی سیاسی تریشی تێدایە کە پۆستیان لە حکومەتدا هەبووە.

 


PM:12:28:28/08/2020