سبەی ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت
كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبه‌ینێ به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌بای زیره‌ك گه‌ڕه‌كی شێخان كاره‌بایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی شێخان دەوروبەری مزگەوتی شێخ عبدلقادری چوێسە ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری (66) سبەینێ شەممه (29/8/2020) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ڕاشیگەیاندووە" سبەی له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 12:00ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:03:35:28/08/2020