ناسنامەى قوربانیانى ناو ئۆتۆمبێلە سوتاوەکە ئاشکرا بوو
ناسنامەو كەسوكاری ئەو خێزانە ئاشكرا دەبێت كە ئەمڕۆ لەرووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوكان - رانیە گیانیانلەدەستدابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" دوای ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر ڕێگای دوكان - ڕانیه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا ناسنامه‌و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه".
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند" ئه‌مرۆ 2020/8/28، لەسەر ڕێگای سەرەکی دوکان - ڕانیە ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (تۆیۆتا - پرادۆ، تۆیۆتا - كرۆلا، بارهه‌ڵگر)دا ڕویدا‌و بووه هۆی سوتانی پرادۆكه، له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیانلەدەستدا کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێله پرادۆكه‌دا بوون".
ئاشکراشیکرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئوتۆمبێلهكهو سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به‌ته‌واوی سوتان، نه‌توانرا ته‌رمه‌كان بناسرێنه‌وه، پاش ڕوداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه، دواتر كوڕێكی ئه‌و خێزانه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرد‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینه‌كان توانرا ناسنامه‌ی قوربانییهكانو كه‌سوكاریان بدۆزرێنه‌وه.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە: قوربانییه‌كان پێكهاتون له‌ژن‌و پیاوێك‌و دو منداڵیان به‌ناوه‌كانی (س، ب، ح له‌دایكبوی 1972 شۆفێری ئوتۆمبێله‌كه، ل، ر، د له‌دایكبوی 1972 هاوسه‌ری پیاوه‌كه، ئـ، ب، ح له‌دایكبوی 2009 منداڵی شۆفێره‌كه، ر، ب، ح له‌دایكبوی 2011 منداڵی شۆفێره‌كه).
وتیشی" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه و زانیارییه دهستكهوتوهكانی پۆلیس، ئه‌و خێزانه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانین، به‌ڵام به ناسنامه خه‌ڵكی ناحیه‌ی شێخانی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگالن".
PM:08:35:28/08/2020