خانەقین.. داعش هێرشیكردە سەر هێزە عێراقییەكان

چەکدارانی داعش ئەمشەو ٢٨ی ئاب لە قەزای خانەقین هێرشێکیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان، کە بەهۆیەوە سێ سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی شێرک لە سنووری قەزای خانەقین  چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سووپای عێراق.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئاکامی روبەڕوبوونەوەکاندا تا ئێستا سێ سەربازی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربوون، کە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کراون.

 

تاوەکو ئێستا شەڕ لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق بەردەوامە و زیانەکان بە تەواوی نەزانراوە.



PM:11:01:28/08/2020